بۆ ئەوانەى پاسپۆرت دەردەهێنن
ئاگادارییەک لە پاسپۆرتى سلێمانییەوە
964+
وریا فەتاح
پاسپۆرتى سلێمانى لە ئاگادارییەکدا داوا لەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێ پاسپۆرت دەربکەن، پابەندى کاتى دیاریکراوى خۆیان بن، دەشڵێت: هەر کەسێک جگە لەو کات و بەروارەى حجزى کردووە سەردانیان بکات، مامەڵەى بۆ رایى ناکرێت.
بەپێى ئاگادارییەکەى پاسپۆرتى سلێمانى بێت، مامەڵەى دەرهێنانى پاسپۆرت، بە گوێرەى کاتى دیاریکراوە، واتا ئەو کاتژمێر و بەروارەى بە شێوەى ئەلیکترۆنى حجز کراوە.
داوا دەکات، پێویستە هاوڵاتیان لەو کاتەدا سەردانیان بکەن کە دیاریان کردووە، چونکە ئەگەر پابەندی کاتی دیاریکراو نەبن، ئەوا سەرەکەیان دەفەوتێت و ناتوانن مامەڵەکانیان بۆ جێبەجێبکەین، چونکە سەرەی کەسێکی دیکە دەبێت و لەم کاتەشدا کێشە بۆ سیستمەکە دروست دەبێت.