ترستان نەبێت لە بەکارهێنانی

ئەو ئاوەی بۆ گەڕەکی هەوارانی شارەزوور دابەشکراوە پاکە

964+

ژێوار خدر

دانیشتووانی گەڕەکی هەوارانی شارەزوور ئەو ئاوەی بۆتان دابین کراوە، هیچ کێشەی نییە و بێخەم بەکاری بهێنن، لەسەر قسەی فەرمانگەی ئاوی شارەزوور.

ئەمڕۆ هەینی 8.11.2024، فەرمانگەی ئاوی شارەزوور ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەکی “تەوێلییەکان” دەکاتەوە کە ئێستا بە هەواران ناسراوە و دەڵێت، “ئەو ئاوەی ئەمڕۆ بۆتان بەردراوەتەوە، بە بێخەم و دڵەڕاوکێ بەکاری بهێنن، چونکە هیچ کێشەیەکی تەندروستی نییە و هیچ مەترسییەکی نییە بۆ بەکارهێنان”.

دەشڵێت، یەک کاتژمێری سەرەتا ئاوەکە مەکەنە ناو تانکییەوە، دواتر ئاوەکەی بکەنەوە و هیچ گرفتێکی نییە.

لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سەرهەڵدانی نەخۆشییەکەی شارەزوور ...

لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سەرهەڵدانی نەخۆشییەکەی شارەزوور بەردەوامە