ئەم دوو رۆژە لە دەوامن

بانکی سەیدسادق ئەمڕۆ و سبەی کۆدی بایۆمەتری دەکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

بانکی سەیدسادق، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە ژمارەیەک لە کارمەندەکانیان لە دەوام دەبن، تا کۆدی بایۆمەتری “ژمارەی کەسیی بێهاوتا” بۆ ئەو موچەخۆر و فەرمانبەرانە دەربکەن، کە تائێستا نییانە.

لە ئاگاداریییەکدا کە وێنەیەکی دراوە بە 964، بانکەکە دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی لە دەوامین، تا ژمارەی کەسیی بێهاوتا بۆ مامۆستایانی گرێبەست و خانەنشین و فەرمانبەران کە UPN- یان ئەنجام نەداوە و داوایان لێکراوە دەربکەین.

بانکەکە تەنیا ئەم دوو رۆژە ژمارەی کەسیی بێهاوتا ئامادە دەکەن و لیژنە هاتوون، بڕیار وایە تا 21.11.2024 کۆتایی بە پڕۆسەی تۆماری بایۆمەتری هەموو موچەخۆر و فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان بهێنرێت، کە کراوە بە مەرجی پێدانی موچەکانیان.

له‌ سبه‌ینێوه‌ رێكارەکانی بایۆمەتری و UPN بۆ مامۆستای...

له‌ سبه‌ینێوه‌ رێكارەکانی بایۆمەتری و UPN بۆ مامۆستایانی گرێبەست ده‌ستپێده‌كاته‌وه