چەمچەماڵ

چوار سەنتەری جوانکاری و روواندنەوەی قژ داخران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتەوە چوار سەنتەری جوانكاری و روواندنەوەی قژیان داخستەوە.

قایمقامییەتی چەمچەماڵ لە راگەیاندراوێكدا ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.11.2024 ئەوەی خستەڕوو، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی چەمچەماڵ سێ سەنتەری روواندنەوەی قژ و سەنتەرێکی جوانکاری و لەیزەریان لە قەزاكە داخست.

“دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لیژنەکان سەردانی ئەو شوێنانەیان کرد و داوایان کرد مۆڵەتی وەزارەتی تەندروستی دەربهێنن، بۆ ئەوەی لە قەزای چەمچەماڵ بتوانن کار بکەن، بەڵام تا ئێستا هیچ یەکێک لە سەنتەرەکانی روواندنەوەی قژ لە (تەلاری دایک، تەلاری خۆر، تەلاری کۆمار) هیچ مۆڵەتێکی وەزارتی تەندروستیان نەهێناوە، بۆیە ئەمڕۆ هەرسێ سەنتەرەکە داخران”، ل راگەیاندراوەكەدا واهاتووە.

هەروەها ئاماژەیان بەوە كردووە، شوێنی لەیزەر و جوانکاری لە نەخۆشخانەی بەخشین بەهۆی ئامادەنەبوونی پزیشکی پسپۆری بوارەکە، كە پێش 10 رۆژ ئاگادارکردنەوەی بۆ کرا، بەڵام بەهۆی بەردەوامبوون و ئەنجامدانی جوانکاری و لەیزەر لەلایەن کارمەندی تەندروستییەوە بەبێ ئامادەبوونی پزیشکی پسپۆڕ، ئەو شوێنەش داخرا .

یەک تۆن کەلوپەلی کۆزمەتیک و جوانکاری لەناوبران

یەک تۆن کەلوپەلی کۆزمەتیک و جوانکاری لەناوبران