گەشتی هەواڵ
سکچوونەکەی شارەزوور پیسبوونی ئاو بوو و شارەوانی سەیدسادقیش هەواڵدەری ژینگەی دەوێت
+964
ژووری هەواڵ
قایمقامی شارەزوور، هۆکاری سکچوونە بە کۆمەڵەکەی بۆ پیسبوونی ئاوی خواردنەوە گەڕاندەوە و بۆری شکاوە، دەشڵێت، لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو کاریگەری لەسەر پیس بوونی پڕۆژەی ئاوی قەزاکە هەبووە.
رێژەی سکچوون زیادی کرد؛ قایمقام و فەرمانگەکانی شارەزوور لە کۆبوونەوەدان
شەوانە لە ناو پارکەکانى هەولێر دیاردەى خواردنەوە کحولییەکان و نێرگەلەکێشان زیادى کردووە و هەندێ جاریش، بەدەم خواردنەوەوە خەڵک هەن خەویان لێدەکەوێت، ئەندازەى پارکەکان کۆمەڵێک وێنەى بڵاوکردووەتەوە، کە کرێکارێکیان لە بەیانییەکى زوودا پاشماوەکانى پارکێک کۆدەکاتەوە و چەندین شوشەى خواردنەوە کحولییەکان لەسەر کورسى و مێزى پارکەکە جێماوە.
دیاردەى خواردنەوە کحولییەکان و نێرگەلەکێشان زۆر بووە
شارەوانی سەیدسادق داوا دەکات، هەرکەس چاوی لێ بوو، خۆڵ و خاشاک بخرێتە ناو گۆرەپان و چەم و شەقامەکانەوە، وێنەی خۆی و سەیارەکە بگرن و بۆیان بنێرن، ئامانجەکەیان ئەوەیە بەو رێگایە، رێگربن لە تێکدانی ژینگە و پیس کردنی قەزاکەیان و سزای سەرپێچی کار بدەن.
هەرکەس چەم و شەقامی پیسکرد بەس وێنەیەکی بگرن
ئەگەر لە رۆژانی سەرژمێری پرسیاریان کرد، گسکی کارەباتان هەیە یان نا؟، لاتان ئاسایی بێت و بە مەحبووب سەیری تیمەکانی سەرژمێری بکەن، ئەوان دەیانەوێت لە بارەی خێزانەکان، بوونی بەڵگەنامەی کەسی، تایبەتمەند و ئاستی بژێوی، کۆچکردووان و خاوەندارێتی موڵکی خێزانەکان پرسیار بکەن و بزانن.