ئەوەیە دەڵێن،"بۆ ریش چوو، سمێڵیشى نایە بانى"

بە تۆمەتى دزی دەستگیرکرا کەچى مادەى هۆشبەرى پێوە گیرا

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى سلێمانى بڵاوى کردەوە کە تۆمەتبارێکیان لەسەر دزى دەستگیرکردووە کەچى مادەى هۆشبەرى پێوە گیراوە.

لە راگەیەنراوێکدا پۆلیسى سلێمانى بڵاوى کردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە چەند جارێک دزی لەمارکێتەکەی کراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر،توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەرینەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.

وەک باسکراوە، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا دەستگیراوە بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ کە بەتۆمەتبار بووە و لەلایەن داوەرەوە دۆسییەکی دیکەی بەپێی ماددەی 30 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان، بۆ کراوەتەوە.

“تۆمەتبار (خ، م، س) لەدایکبووی 1976 کە پێشینەی تاوانی هەیە، دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادان راگیراوە”، پۆلیسى سلێمانى وا دەڵێت.

لە خەلیفان دووکانى مۆبایلیان بڕى و لە کەلار دەستگیرکرا...

لە خەلیفان دووکانى مۆبایلیان بڕى و لە کەلار دەستگیرکران