هاوکاریش دەکرێن

نزیکەی 400 ئاوارەی دیکە لە دهۆکەوە گەڕانەوە شنگال

964+

ژووری هەواڵ

نزیکەی 400 ئاوارەی دیکە لە دهۆکەوە گەڕانەوە شنگال، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، هاوکاری ئاوارە گەڕاوەکان دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 6.11.2024، پیر دەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای دهۆک بە 964ـی راگەیاند، ئاوارەکان لە کەمپی مام رەشان لە پارێزگای دهۆک نیشتەجێبوون، ژمارەیان 367 ئاوارە بووە کە پێکهاتبوون لە 178 خێزان، دوێنێ 5.11.2024 گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە شنگال.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لەلایەن تیمەکانی وەزارەتەوە، هاوکاری دارایی و کەرەستەی فریاگوزاری و کەلوپەلی ناوماڵ بەسەر ئاوارەکاندا دابەش کراوە.

لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 15 کەمپ تایبەت کراون بۆ ئاوارەی شنگال، چوار کەمپی دیکەش بۆ پەنابەرانی رۆژئاوا دانراون.

پێشتر وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق بڕیاری دابوو كه‌ له‌ رۆژى 31.7.2024 ته‌واوى كه‌مپى ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان دابخرێت، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ نه‌چووه‌سه‌ر و زۆربه‌ى كه‌مپه‌كان وه‌كو خۆیان ماونه‌ته‌وه‌.

99 ملیار دینار بۆ قەرەبووی هاوڵاتیانی شنگال و نەینەوا خ...

99 ملیار دینار بۆ قەرەبووی هاوڵاتیانی شنگال و نەینەوا خەرج كرا