دواى ئەوەى چالاکوانان زبڵیان بردە بەردەم شارەوانى
کێشەى کۆکردنەوەى زبڵ و خاشاکى کفرى چارەسەر بوو
964+
وریا فەتاح
کێشەى کۆکردنەوەى زبڵ و خاشاکى کفرى چارەسەر بوو، سەرۆکى شارەوانى شارەکەش دەڵێت،هەڵمەتی پاککردنەوە و کۆکردنەوەی خۆڵ وخاشاکی ناو شارو دەرەوەی شار دەستیپێکردەوەو بەردەوام دەبن.
شەوى رابردوو ژمارەیەک چالاکوانى قەزاکى دژى پاکنەکردنەوەى زبڵ و خاشاکى شارەکەیان، زبڵەکانى ماڵى خۆیان خستە ناو زەرفەوە و لەبەردەم بیناى شارەوانى دایاننا.
عەلى خوڕشید، سەرۆکى شارەوانى کفرى بە 964ـى وت، بەهۆی تەواو بوونی ماوەی گرێبەستی کۆمپانیای گەردین کە تایبەت بوو بە کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لەناو شاری کفری، ماوەی سێ رۆژە نەمانتوانیوەو بەگوێرەی پێویست خۆڵ و خاشاکی ناو شار کۆبکەینەوە.
وەک ئەوەى باسى دەکات، لەگەڵ کۆمپانیایەکى دیکە گرێبەستکراوە و لەمڕۆوە هەڵمەتى پاککردنەوە دەستیپێکردووە.