“ ژمارەیان هەزار و 500 مامۆستایە “
مامۆستایانى لادراو له هه‌ولێر گردبوونه‌وه و داوایان كرد بكرێنه گرێبه‌ست
964+
شۆڕش هه‌ركی – هه‌ولێر
له هه‌ولێر مامۆستایانى لادراو و دابڕاو له نزیك وه‌زاره‌تى په‌وه‌رده گردبوونه‌وه و داوایان كرد بكرێنه گرێبه‌ست چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن مامۆستیان هه‌یه 11 ساڵ خزمه‌تى هه‌یه.
چرۆ حەمە سابیر، نوێنەری مامۆستایانی هەولێر بە 964ـی وت، داوا دەکەن وەک مامۆستانی دیکەی وانەبێژ بکرێنە گرێبەستی هەمیشەیی، چونكه لە یەک ساڵەوە تاوەکو 11 ساڵ خزمەتیان هەیە”.
وتیشی “هۆکارەکانی لادانیشمان جۆراو و جۆرن، ژمارەمان نزیكه‌ى دوو هه‌زار مامۆستایه”.
زانا زرار، نوێنەری مامۆستایانی شەقڵاوە بە 964ـی وت، ماوەی پێنج ساڵ مامۆستای وانەبێژ بووە، بەڵام لە ساڵی 2018 وە لادراوه، ده‌ڵێت “وەزارەتی ژمارەیەک فۆڕمی ناردووە، ئێمەش پڕمان کردۆتەوە، بەڵام ژمارەی ئەم فۆڕمانە زۆر زیاترە لەژمارە راستەقینەکەی”.
به‌قسه‌ى ئه‌م مامۆستایه 12 هەزار کەس فۆڕمی گرێبەستی هەمیشەییان پڕکردۆتەوە، بەڵام لەراستیدا ژمارەمان نزیكه‌ى دوو هه‌زار مامۆستایە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن