ئێستا قسە دەکات
دۆناڵد ترەمپ: سوپاس بۆ گەلی ئەمریكا سەرۆكی ژمارە 47یان هەڵبژارد
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا و كاندیدی كۆمارییەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمجارەی ئەمریكا، ئێستا لە پاڵم بیچ لە فلۆریدا بۆ هەوادارانی قسە دەكات
ترەمپ لەگەڵ تیمەكەی و ئەندامانی خێزانەكەی دەركەوتن و وتی، سوپاس بۆ ئێوە و بۆ هاوڕێیانمان و ئەوەی دەیبینین پێشتر نەمانبینیوە.
وتیشی، ئەوە گەورەترین بزووتنەوەی سیاسییە، دەگەینە ئاستێكی بەرزتر، وڵاتەكەمان بەرەو پێشەوە دەبەین و چاكی دەكەینەوە، مێژوومان تۆمار كردووە و ئەمەش كارێكی شێتانە و نایابی سیاسییە و ئەمە سەركەوتنێكی سیاسییە.
“سوپاسی گەلی ئەمریكا دەكەم كە ئێوە سەرۆكی ژمارە 47تان هەڵبژارد، من لە پێناو ئێوەدا دەجەنگم و ناوەستم تا گەشانەوە پێشكەش بە ئەمریكا دەكەم، گەلی ئەمریكا رێگامان پێدەدات ئەمریكا شكۆدار بكەین”، ترەمپ وا دەڵێت.
“لە زۆربەی ویلایەتەكان براوەین و زۆرینەی دەنگەكانمان بەدەستهێناوە، زۆرینەی ئەنجومەنی نوێنەرانیشمان بەدەستهێناوە و ئێمە براوەین” ئەمەش قسەی ترەمپە.
ترەمپ بە گوێرەی ئاماژەی ئەنجامەكان براوەیە و سەرۆكی نوێی ئەمریكایە.