بۆ کڕینی پێداویستییە پزیشکییەکان

سودانی زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە تەرخاندەکات

964+

ژووری هەواڵ

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ کڕینی پێداویستییە پزیشکییەکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 5.11.2024، غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندی داوە بە دابینکردنی زیاتر لە دوو ملیار دینار بە مەبەستی کڕینی پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی تەندروستی راپەڕین، لەدوای دابیکردنی پێداویستییەکانی، نەخۆشخانەکە دەکرێتەوە.

کۆی ئەو پارەیەی کە سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر داوە، دوو ملیار و 325 ملیۆن دینارە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیدا بە دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لەڕانیە.

نەخۆشخانەکە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان دروستکراوە و کۆی گشتی پشکی رانیە کە لە بودجەی ساڵی 2020ـی عێڕاق کە بۆ قەزای رانیە تەرخانکرا بەهۆی پێویستی سنوورەکە بەم نەخۆشخانەیە سەرجەم بودجەی پڕۆژەکە تەرخانکرا بۆ کەرتی تەندروستی.

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە دەکرێتەوە

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە دەکرێتەوە