پێشتر نه‌یانبوو
كۆمپانیا و پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان پابه‌ند كران رۆژێك پشوو بده‌نه كارمه‌نده‌كانیان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم له‌رێگه‌ى نووسراوێكه‌وه ته‌واوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانى ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه كۆمپانیا و پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان له سنووره‌كانیان پابه‌ند بكه‌ن، رۆژێك پشوو بده‌ن به كارمه‌نده‌كانیان.
نوسوراوه‌كه پشتى به‌ستووه به ماده‌ى 71 بڕگه‌ى 1 له یاسای كار ژماره 60ـى ساڵى 1987 كه تیایدا ئاماژه به‌وه‌كراوه “كرێكار مافى خۆیه‌تى پشووى هه‌فتانه‌ى له رۆژێك كه‌متر نه‌بێت”.
چۆمان فه‌لاح، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، به 964ـى وت، ته‌واوى كۆمپانیا و خاوه‌ن پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان له‌سنوورى گه‌رمیان پابه‌ندی ئه‌و رێنماییه ده‌كه‌ن.
وتیشی “هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت به پێدانى پشوو به كارمه‌نده‌كانى ئه‌وا رێكارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر”.