خۆراکی ماوەبەسەرچووی فرۆشتووە
مارکێتێک لە هەولێر داخرا و چەند دانەیەکی دیکەش هۆشدارییان پێدرا
+964
ژوولی عەدنان
لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕی هەولێر (19) شوێنیان بەسەرکردەوە و مارکێتێکیان داخست، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازاری هەولێر.
لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ بە سەرپەرشتی راستەوخۆی قایمقامیەتی قەزایی ناوەندی هەولێر، دوێنێ شەو بۆ رێگریكردن لە یاریکردن بە نرخی کاڵا و کەلوپەل و پێداویستی هاوڵاتیان و ساخکردنەوەی خۆراکی ماوهبەسەرچوو و بێ کوالێتی، سەردانی ئەو دوکان و بازاڕانەیان کرد.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە 964 وت، ”(19) شوێنی جیاجیای وەک “چێشتخانە، کافیتریا، مارکێت”یان بەسەرکردووەتەوە، دوای پشکنین و بەدواداچوون، بە هۆی سەرپێچی و ساخکردنەوەی خۆراکی ماوەبەسەرچوو، مارکێتک داخرا و رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی گیرایەبەر”.
وتیشی، هۆشداری دراوە بە خاوەن دوکان و خاوەنکارانی شوێنەکانی تر، کە پابەندبن بە یاسا و رێنماییەکان بن.