سێ رۆژ ماوە هەیە
سبەی فۆڕمی بژمێر بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان کارا دەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان هەلی كاری وەك “بژمێر” بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان راگەیاند، بۆ بەشداریكردن لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی و بوو بە کارمەند، پێشكەش كردن لەرێگەی فۆڕمی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت.
فۆڕمە ئەلیکترۆنییەکە، بەمەبەستی بەشداربوون لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان بۆ ساڵی 2024، وەک بژمێڕ (عداد) کارا دەکرێ و لە رۆژانی 6.7.8ی مانگی یانزەی ئەمساڵ دەتوانرێ پڕبکرێتەوە.
لینکی ماڵپەری ئاماژەپێکراو: (https://census-job-krd.com).
ئەم هەوڵەی وەزارەتی پلاندانان لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ ئەنجامدانی کاری مەیدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، کە لە ڕۆژانی 16-17-18-19ی ئەم مانگە دەسپێدەکات.
پێشکەشکار، دەبێت لە سنوری نیشتەجێبوونی خۆی و تەنیا یەکجار فۆڕم پێشکەش دەکات و مەرج نییە هەموو پێشکەشکارێک ناوی بگەڕێتەوە وەک بژمێر، چونکە بەپێی پێداویستی و ژمارەی دیاریکراو لەسەر ئاستی گەڕەک و گوند دەستنیشانی پێشکەشکاران دەکرێت.
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان و بەڕیوەبەرایەتیەکانی ئاماری پارێزگا و ئیدارەکان بەپێی ژمارەی پێویستی دیاریکراو لەسەر ئاستی گەرەک و گوند و ناحیە و قەز، راگەیاندن دەکرێت بۆ ناوەکان لە هەمان ماڵپەڕەوە بڵاودەکرێتەوە.