سێ مانگه خه‌ریكی رێكخستنهوهين
زیاتر له 800 دار و گوڵ له پاركی شانه‌ده‌ر دەچێندرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمه‌كانى ئەندازەی پاركەكانی هەولێر ماوه‌ى سێ مانگه خه‌ریكى رێكخستنه‌وه‌ى پاركی شانهدهرن، تێیدا هه‌ڵمه‌تێكی دار و گوڵ چاندنیشیان ده‌ستپێكردووه بۆ زیاتر رازاندنه‌وه‌ى پاركه‌كه.
له ماوه‌ى ئه‌م سێ مانگه‌دا كارى زیادکردنی رووناکەرەوە و بۆیەکردنی سیاج و دەرگاکان و نۆژەنکردنەوەی توالێت و کورسی و مەنشائەکان و کابینەکانیان ئه‌نجام داوه، ئێستاش ده‌ستیان به چاندنى زیاتر له 800 دار و گوڵ كردووه.
داره‌كان له جۆرى تەزیبح، سیسەم، ئه‌لبیزیا، واشنتۆنیا، برخت تەتۆنیا، ئەکاسیای مسری فرش بگل، سنۆبەر و دەدۆنیان.
گوڵەکانیش له جۆرى هیرۆپس، نادنیا، ئەشڕەفی، بیبی رۆز و فیتۆنیایه.
بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر ده‌ڵێت، ئامانجی ئه‌وان بەخشینی سیمایەکی جوانە بە پاڕکی شانەدەر و تەواوی پارکەکانی سه‌نته‌رى شاری هەولێر.