لە سنووری سیدەکان
لە گوندێکی دوورەدەست حەوت قوتابی لە کۆليژی ئەندازیاری وەرگیراون
964+
ئاکام غەفور-سۆران
لە گوندی شیوانی سەر بە قەزای سیدەکان، لە کۆی 17 دەرچووی پۆلی 12، حەوت کەسیان ناویان لە کۆلێژی ئەندازیاری گەڕاوەتەوە، بهڕێوهبهرى قوتابخانهكهش دهڵێت، پێشتریش نمرهى بهرز له قوتابخانهكهیان هاتووه و قوتابیانیان له كۆلیژه بهرزهكان دهخوێنن.
ئهو قوتابیانهى ئهمساڵ وهرگیراون، سێ قوتابیان له ئەندازیاری کارەبا و ئهوانهى دیكهش له بهشهكانى نەوت، شارستانی، رووپێوان و کیمیان.
مامۆستا هەڵگورد ئەیوب، بەڕێوەبەری قوتابخانەی شیوانە، قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، چاوەڕێی ئەو نمرەیان دەکرد لە قوتابیەکانیان چونكه پێشینەیان هەیە لەگەڵ هێنانی نمرهی بەرزدا.
وتیشی “هیچ لە قوتابیەکانمان مامۆستای تایبەتی نەبووە و لە کۆی 14 مامۆستا، کە لە قوتابخانەکەدا وانە دەڵێنەوە، 13 مامۆستایان وانەبێژ بوون”.
مەمی ئالان ئەحمەد، یەکێکە لەو قوتابیانەی ناوی لە کۆلێژی ئەندازیاری رووپێوان گەڕاوەتەوە، بۆ 964 دەڵێت، “هەوڵمان دا و ماندووبونێکی زۆرمان بینی، تا گەیشتین بە ئامانجەکەمان، رێنمایی هەموو قوتابییەک دەکەم بەردەوام بێت لە خوێندن”.
دیاکۆ عەبدولواحید، قوتابیەکی ترە و باسی هەستی خۆی دەکات، “کە بینیم ناوم لە کۆلێژی ئەندازیاری گەڕاوەتەوە دڵخۆش بووم، بەڵام کە زانیم شەش هاوپۆلی ترم ناویان لە کۆلێژی ئەندازیاری گەڕاوەتەوە دووجار دڵخۆش بووم”.
گوندی شیوان لە سنووری قەزای سیدەکانە، لە گوندەکە زیاتر لە 100 ماڵ هەیە، ساڵی رابردوو بە بەشی وێژەیی و زانستی خاوەنی 27 قوتابی پۆلی 12 بووە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن