لە شوێنانى دیکە لافاوە
لە ماوەت 200 دۆنم پوش و پاوان سووتا
964+
وریا فەتاح
دوو رۆژە شەپۆلێکى بەهێزى باران هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە و لە هەندێ شوێن لافاوە دروستبووە، بەڵام لە سنوورى ماوە 200 دۆنم پوش و پاوان سووتا.
پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە، دواى ئەوەى لەلایەن دانیشتوانى گوندى گەڵاڵە ئاگادارکرانەوە لە رووداوێکى ئاگرکەوتنەوە لە سنوورەکەیاندا، دەستبەجێ مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى ماوەت گەیشتنە شوێنى رووداوەکە توانیان بەهاوکارى دانشتوانى گوندەکە ئاگرەکە لەماوەیەکى کەمدا بکوژێننەوە.
ئاشکراشى کردووە، زەرەرو زیانى ئاگرەکە بووەتە هۆى سوتانى 200 دۆنم پوش و پاوان و دارى سروشتى .
دەشڵێت: بەهۆى ئاگرەکەوە هاوڵاتییەک دەستگیرکراوە و پەڕاوى لێکۆڵینەوەى بۆکراوەتەوە و رێکارى یاسایى بەرامبەر گیراوەتەبەر.