هەڵبژاردنی ئەمریكا
لە دەوروبەری کۆشکی سپی رێوشوێنی ئەمنیی توند گیراوەتەبەر
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
نێردراوی تۆڕی 964 بۆ ئەمریكا توانا نەقی ئەمڕۆ یەكشەممە 3.11.2024 زانیاریی ئەوەی گەیاند، بەبۆنەی نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، لە دەوروبەری کۆشکی سپی رێوشوێنی ئەمنیی توند گیراوەتەبەر و جگە لەو پەرژینەی لە دەوری كۆشكەكە هەیە، پەرژینێكی دیكەش وا دادەنرێت.
هەروەها ئاماژە بەوە دەكات، لەگەڵ ئەوەی هەڵبژاردن نزیكە، بەڵام هاوڵاتیانی ئەمریكی زۆر ئاسوودە و هێمنن و خەریكی ژیان و كاروكەسابەتی خۆیانن.
توانا روونیكردەوە، گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنیی توند لە ترسی ئەوەیە، نەبادا جارێكی دیكەش دۆناڵد ترەمپ سەرنەكەوێت و وەك ساڵی 2021 لایەنگرانی هێرش بكەنە سەر كۆشكی سپی.
رۆژی 5.11.2024 هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت و هەریەكە لە دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان و كامالا هاریس كاندیدی دیموكراتەكان ركابەری بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك دەكەن.
تۆڕی 964 چەند رۆژێكە تیمێكی لە ئەمریكایە و رۆژانە رووماڵی ئامادەكاریی و پێشهاتەكانی پێش هەڵبژاردن دەكەن و نوێترین زانیارییەكان بۆ وەرگرانی تۆڕەكە پێشكەش دەكەن.
ئەم هەڵبژاردنە لە مێژووی ئەمریکادا ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت
ئەمریکا
توانا نەقی نێردراوی 964
تا حەوت ویلایەتە خۆڵەمێشیەکە یەکلانەبێتەوە براوە دەرناکەوێت
بەرەو کۆشکی سپی
بە هۆی سمۆرەیەکەوە رەنگە کامالا نەبێتە سەرۆکی ئەمریکا
کچی سەرۆک لە کوێیە؟
ئیڤانکا لە سەروبەندی دەنگدان 16 وانەی بڵاوکردەوە یەکێکیان باسی باوکی ناکات
هەڵبژاردنی گشتییە