لە سێ بۆ چوار کاتژمێرى داهاتوو

شەپۆلى دووەمى بارانبارین دەستپێدەکات

964+

وریا فەتاح

شەپۆلى یەکەمى بارانبارین کۆتایى هات و کەشناسێکیش پێشبینى دەکات لە سێ بۆ چوار کاتژمێرى داهاتوودا، قۆناغى دووەمى شەپۆلەکە لە گەرمیانەوە، دەستپێبکات.

سیروان ساڵح، پێشبینیکارى کەشووهەوا بە 964ـى وت،”پێشبینى دەکرێت لە سێ بۆ چوار کاتژمێرى داهاتوودا، قۆناغى دووەمى شەپۆلى دەریاى ناوەڕاست دەستپێبکات”.

وەک باسى دەکات، سەرەتا لە کەرکوک و دوزخورماتوو بە باران و هەورە بروسکە دەستپێدەکات و سێ بۆ چوار کاتژمێرى داهاتوو دەگاتە گەرمیان.

بەپێى پێشبینییەکانى ئەو کەشناسە، دیسان له چەم و دۆڵەکان ئەگەری لافاو هەیە و ئەم شەپۆلەش تاوەکو بەرەبەیانی دووشەممە بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆى مەترسى بارانى بەخوڕ و ئەگەرى دورستبوونى لافاو، لە چەند شارو ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە کراوەتە پشوو.

لیستى ئەو شوێنانەى ئەمڕۆیان کردووە بە پشوو

لیستى ئەو شوێنانەى ئەمڕۆیان کردووە بە پشوو