"نانى تیرى دروست ده‌كه‌ن"

گه‌نجێكی خه‌لیفان 100 هه‌لى كار بۆ ژنان ده‌ڕه‌خسێنێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ خه‌لیفان گه‌نجێك 100 هه‌لى كار بۆ ژنانى سنووره‌كه‌ى ده‌ڕه‌خسێنێت و كاركردنه‌كه‌شیان دروستكردنى نانى تیرییه‌.

هاوڕێ رەشید، ئه‌و گەنجه‌ی قه‌زاى خه‌لیفانه‌، ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ خووى داوه‌ته‌ كارى خێرخوازى، بۆ دابینكردنى ئه‌م هه‌لى كارانه‌ش پرٍۆژه‌یه‌كی دروستكردنى نانى تیرى پێسپێردراوه‌ كه‌ له‌ قه‌زاكه‌ى جێبه‌جێی بكات.

هاوڕێ، به‌ 964ـى وت، له‌رێگه‌ى هاوڕێیه‌كییه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر په‌یوه‌ندی پێوه‌ركاوه‌ كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی دروستكردنى نانى تیرى له‌ خه‌لیفانم ده‌ستپێبكات و 100 هه‌ولی كاریش بۆ ژنان دابین بكات.

وتیشی “ماوه‌ى دوو رۆژه‌ هه‌لى كارمان راگه‌یاندووه‌ چه‌ندین كه‌س له‌ ژنان و كچان په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان هەموو کەلوپەلێكی دروستكردنى نانه‌كه‌ و هه‌ویریش دەکەن، تەنیا دروستکردنەکە لە ئەستۆی ئه‌م خانمانه‌ ده‌بێت و رۆژانە هەر چەند نان دروستبکەن ئاساییە و كاره‌كه‌ش رۆژانه‌یە و به‌رده‌وامه‌.

“بۆ دروستكردنى هه‌ر 100 نانێك نۆ هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت و ده‌شتوانێت رۆژانه‌ زۆر اه‌وه‌ زیاتر دروست بكگات و پاره‌ى زیاتریش وه‌ربگرێت” ئه‌وه‌ش قسه‌ى هاوڕێیه‌ بۆ 964.

له‌ دهۆك نانى تیرى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده...

له‌ دهۆك نانى تیرى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت

300 خێزانى هه‌ژارى به‌ نانى تیری دڵخۆشكرد

300 خێزانى هه‌ژارى به‌ نانى تیری دڵخۆشكرد