لە 964ـەوە بزانە کوێ و کوێن
سبەینێ چەند شار و ناوچەیەک کردیان بە پشوو
964+
وریا فەتاح
بەهۆى مەترسییەکانى دروستبوونى لافاو لەو شەپۆلى بارانەى بڕیارە سبەینێ ببارێت، لە هەریەک لەم شوێنانە بۆ سبەینێ یەکشەممە کرا بە پشوو.
سەرجەم قوتابخانە و ناوەندە پەروەردەییەکان و زانکۆ و پەیمانگا حکومى و ناحکومییەکانى کەرکوک.
قوتابخانە و ناوەندە پەروەردەییەکانى هەڵەبجە.
قوتابخانە و ناوەندە پەروەردەییەکانى سەیدسادق.
قوتابخانە و ناوەندە پەروەردەییەکانى پێنجوێن.
قوتابخانە و ناوەندە پەروەردەییەکانى شارباژێر.
لە باخچەى ساوایان تا قۆناغى نۆى بنەڕەتى لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین.
لە زانکۆى راپەڕین.
زانکۆکان سەرپشککراون سبەینێ بکەن بە پشوو یان نا.
سەرجەم دایەنگە حکومى و ناحکومییەکان و پەیمانگا و سەنتەرەکانى سەربە بەڕێوەبەرایەتى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى گەرمیان.
سەرجەم ناوەندەکانى خوێندنى دیالە.
سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن لە سەڵاحەدین.
سەرجەم ناوەندەکانى پەروەردە لە پارێزگاى نەینەوا، جگە لەو خوێندکارانەى لە تاقیکردنەوەى وزاریدا بەشدارن.
پارێزگای نەینەوا سبەی یەکشەممە دەوامی فەرمی قوتابیانی قوتابخانەکان ڕادەگرێت جگە لەو خوێندکارانەی کە لە تاقیکردنەوە وزارییەکاندا بەشدارن.