سکاڵایەکى دیکەى یاسایى لە دژ دەکرێتەوە

ترەمپ هەڕەشەى کوشتن لە کچەکەى دیک چینى دەکات؟

964+

ژوورى هەواڵ

ئەگەرى ئەوە هەیە کەیسێکى دیکەى یاسایى لە دژى ترەمپ بکرێتەوە و تۆمەتبار بکرێت بە هەڕەشەى کوشتن لە ئەندامێکى پێشووى کۆنگرێس کە کچى دیک چینى جێگرى پێشووترى سەرۆکى ئەمەریکایە.

کچەکەى دیک چینى هێرشى توند دەکاتە سەر ترەمپ

کچەکەى دیک چینى هێرشى توند دەکاتە سەر ترەمپ

دواى ئەوەى هەفتەى رابردوو لە زانکۆى جۆرج واشنتۆن، لیس چینى ئەندامى پێشووى کۆنگرێسى ئەمەریکا و کچى دیک چینى بەشدارى دیبەیتێکى کرد و توانا نەقى نێردراوى 964 ئامادەیى بوو، لە دیبەیتەکەدا لیس چینى هێرشى توندى کردە سەر ترەمپ و بە زیان بۆ ئەمەریکییەکانى وەسف کرد.
لیس چینى کە ئەندامێکى کۆمارییەکانە، بەڵام لە دژى ترەمپ چووەتە بەرەى کامالا هاریسى دیموکراتەکان، ئەمە ترەمپى نیگەران کردووە و لە وتارەکەى کە لە ویلایەتى ئەریزۆنا پێشکەشى کرد، ترەمپ وەڵامى چینى دایە و و وتى ئەو کچە لە هەڵۆ توندڕەوەکانى شەڕە، بیهێنن لێرە تەقەى لێ بکەن بزانن هەستى چۆنە.

ئەم قسانە، داواکارى گشتى ویلایەتەکەى هێناوەتەسەرخەت و دەیانەوێت لێکۆڵینەوە لە قسەکانى ترەمپ بکەن و ئەگەر بیسەلمێنن ئەوە هەڕەشەى کوشتنە، کەیسێکى یاسایى لە دژى ترەمپ دەکەنەوە.

دەنگ بە ترەمپ دەدات بۆ کامالا دەچێت

دەنگ بە ترەمپ دەدات بۆ کامالا دەچێت