لەنزیک میرەدێ
سەیارەیەک خۆی کرد بە ناو رانە مەرێکدا
964+
ئەحمەد مستەفا
هەواڵ هات و وترا، لەسەر رێگای دەربەندیخان بۆ زەڕایەن، ئۆتۆمبێلێک خۆی کردووە بەناو رانە مەڕێکدا، پەیامنێری 964 قسەی لەگەڵ ھاتوچۆی دەربەندیخان کرد،ئەوان وتیان کەس پەیوەندی بە ئێمەوە نەکردوە، لەوانەیە تیمی ھاتوچۆی زەڕایەن رۆشتبن.
دواتر، تیمی 964 قسەیان لەگەڵ ھاتوچۆی شارەزوور و زەڕایەن کرد، ئەوان وتیان زانیارییان نییە.
بەڵام، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست 964 کەوتووە لە دوو سەرچاوەی خۆجێییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2.11.2024، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مازدا ژمارەیەک سەر مەڕی کردووە بە ژێرەوە، کە دەوترێ نزیکەی 15 سەر مەڕ بوون، بەهۆیەوە ژمارەیەکیان مەردار بوونەتەوە.
رووداوەکە، لە نزیک گوندی میرەدێ روویداوە، کە لە نێوان دەربەندیخان و زەڕایەنە، بەڵام ناوچەکە لە رووی ئیداریی سەر بە قەزای دەربەندیخانە، 964 بەدواداچوونی زیاتر دەکات.