گرێبەستی نوێی کردووە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی: داوای حکومەتە و خزمەتگوزاری سەلامەتی زیاددەکەین

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ شەممە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق گرێبەستە نوێیەکانی لەگەڵ رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (ICAO) راگەیاند، بۆ تێپەڕاندنی وردبینی سەلامەتی ئاسمانی، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵگرتنی قەدەغەکردنی وڵاتانی ئەوروپی لەسەر فرۆکەی هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق.

جیهاد دیوان، وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە تۆڕی 964 بینویەتی دەڵێت، ساڵی پێشوو گرێبەست لەگەڵ رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (ICAO) و شارەزاییە ناوخۆییەکان کراوە، بۆ تێپەڕاندنی وردبینی لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی لەسەر بەشی سەلامەتی ئاسمانی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا گرێبەستی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی لەگەڵ پسپۆڕانی بواری گواستنەوەی ئاسمانی و خزمەتگوزارییە زەمینییەکان و بەرنامەکانی سەلامەتی زیادبکات، یان لەڕێگەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتییەوە یان لەڕێگەی کۆمەڵەی گواستنەوەی ئاسمانی نێودەوڵەتییەوە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم گرێبەستانە وا دەکات دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لە وردبینی سەلامەتی ئاسمانی و وردبینی گشتگیر دەربچێت”.

 بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ئەر...

 بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە