دهۆک

کرێکارێک لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوون کەوتە خوارەوە و گیانى لەدەست دا

964+

هێڤى دێوالى

کەمێک لەمەوبەر، لە باڵەخانەیەکى دهۆک کرێکارێک کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەست دا.

وڵات ئۆزمان، سەرۆکى سەندیکاى کرێکارانى لە دهۆک بە 964ـى وت،” کەمێک لەمەوبەر، کرێکارێک لە کاتى کارکردندا لە باڵەخانەیەک کە دەکەوێتە نزیک مزگەوتى قازى محەمەد لە سەنتەرى دهۆک، کەوتە خوارەوە و گیانى لەدەست دا”.

وەک باسى دەکات، تەرمەکە رەوانەى پزیشکى دادى دهۆک کراوە و تا ئێستا هۆکارى کەوتنەخوارەوەکەى نازانرێت.

“کرێکارەکە دانیشتووى دهۆکە و تەمەنى 56 ساڵە و کارى لەبغى بۆ باڵەخانەکە کردووە و لەو کاتەدا کەوتووەتە خوارەوە و گیانى لەدەست داوە”، وڵات ئۆزمان واى وت.

بەپێى ئامارەکانى سەندیکاى کرێکارانى دهۆک، لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ، پێنج کرێکار لە کاتى کارکردندا گیانیان لەدەست داوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

وەزارەتى کار ئەنجامى لێکۆڵینەوەکانى لەبارەى گیان لەدە...

وەزارەتى کار ئەنجامى لێکۆڵینەوەکانى لەبارەى گیان لەدەستدانى دوو کرێکارەکەى دهۆک بڵاوکردەوە