فەرمانی قایمقامە

بەیانیانی هەینی و شەممە مۆلیدەکانی سەیدسادق کار ناکەن

964+
ئەحمەد مستەفا

قایمقامی سەیدسادق، بڕیاریدا بە گۆڕانکاری لە کاتی پێدانی کارەبای مۆلیدەی گەڕەکەکانی قەزاکە و بەیانیانی هەینی و شەممە، بە تەمای پێدانی کارەبا مەبن.

گۆڕانکاری لە کاتی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان، لە سنووری سەیدسادق لە ئەمڕۆ شەممە 2.11.2024 خراوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

قایمقامیەتی قەزاکە ئەمڕۆ شەممە 2.11.2024 لە راگەیەندراوێکدا لە فەیسبووکی خۆی دەڵێت، بە فەرمانی رەزا محەمەد، قایمقامی قەزای سەیدسادق، کارکردن و پێدانی کارەبـای مۆلیدە ئەهلییەکـان بەم شێوەی خـوارەوە دەگۆڕدرێت لەکاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانی دا.

یەکەم: رۆژانـە لە کاتژمێر 06:30 بـۆ 08:00 سەرلە بەیـانی هەڵدەکرێت لەبەر خوێندکـاران و قوتابیـان و مامۆستایان و فەرمانبەران.
دووەم: لە کاتژمێر 01:00 ی نیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 01:00ی شەو.
سێیەم: رۆژانی هەینی و شەممە پێدانی کارەبای مۆلیدە لە کاتژمێرەکانی سەر لە بەیانیان هەڵناکرێت.

بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان لە سلێمانی دەگۆڕدرێت

بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان لە سلێمانی دەگۆڕدرێت