"لە ژیاندا ماوە"

لە رواندز هاوڵاتییەک لە شاخ هەڵدێرا

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە قەزای رواندز سەر بە ئیدارەی سۆران، هاوڵاتییەک لە شاخ هەڵدێرا و کەوتەخوارەوە.

رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە 964ـی وت، “کەمێک لەمەوبەر ئاگادارکراینەوە هاوڵاتییەک لە شاخێکی رواندز کەوتووەتەوە خوارەوە و هەڵدێراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاوڵاتییە بریندار بووە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران و خەڵکی ناوچەکە رزگارکراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی رواندز چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.

رەوەند هاودیانی وتیشی، ئەو کەسە بە مەبەستی قەزوان کردن چووەتە شاخ، بەڵام لەپڕ قاچی ترازاوە و هەڵدێراوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

تەرمى گەشتیارە هەڵدێراوەکەى پرژێ لە یەکەم رۆژى جەژنەو...

تەرمى گەشتیارە هەڵدێراوەکەى پرژێ لە یەکەم رۆژى جەژنەوە لە پزیشکى دادییە