"چیت لێ زیادە بیبەخشە، چیت پێویستە هەڵیبگرە"

لە چەمچەماڵ کەمپینێک بۆ یارمەتیدانی هەژاران بەڕێوەدەچێت

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

لە چەمچەماڵ کەمپینێک بەناونیشانی “چیت لێ زیادە بیبەخشە، چیت پێویستە هەڵیبگرە”، بۆ یارمەتیدانی هەژاران بەڕێوەدەچێت.

رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، “بەرەو وەرزی سەرما و سۆڵە دەڕۆین و خەڵکانێکی زۆر لە خێزانە بێناز و هەژارەکانی سنورەکەمان لەبەر نەبوونیی و کەمیی داهات، ژیانیان سەخت بووە، ئێمە وەک رێکخراوی سایەی هەژاران بەئەرکی خۆمان زانی هاوشێوەی ساڵانی پێشوو کەمپینێک رابگەیەنیین (بەناونیشانی چیت لێ زیادە بیبەخشە، چیت پێویستە هەڵیبگرە)”.

حەوت ساڵە ئەم کەمپینە دەکرێت و بە ئامانجی زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانی هەژار و دەستکورتە”، رەمک رەمەزان وای وت.

داوایشی له‌ خێرخوازان و مرۆڤدۆستان کرد، هاوکاریان بن لە بەڕێوەبردنی كه‌مپینه‌کە و هەرچی کاڵا و شتومەکی زیادەیان هەیە، فڕێی نەدەن و بیبەخشن، بۆ ئەوەی کەسانێک لێی سوودمەندبن.

کەمپینەکە لە رۆژی هەینی 1.11.2024 لەلایەن رێکخراوی سایەی هەژاران بە سەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتيی قایمقامیەتی چەمچەماڵ دەستیپێکردووە و 20 رۆژ بەردەوام دەبێت.

ساڵی رابردوو کەمپینەکە توانیویەتی 55 هەزار پارچە جل و زیاترلە 150 سوپا کۆبکاتەوە، لە هەمووشی گرنگتر، توانیویانە پێداوستی ناوماڵی تەواو بۆ دوو بوک و زاوا کە تازە هاوسەرگیریان کردبوو، دابین بکەن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

کەمپینێک بۆ توشبووانى شێرپەنجەى مەمک راگەیەنرا

کەمپینێک بۆ توشبووانى شێرپەنجەى مەمک راگەیەنرا

کەمپینەکەی سلێمانی تا جەژن چاوەڕێتان دەکات

کەمپینەکەی سلێمانی تا جەژن چاوەڕێتان دەکات