جۆبایدن دەڵێت"لایەنگرانی تڕەمپ خۆڵ و خاشاکن"
جۆو بایدن و هاوسەرەکەی لە باخچەی کۆشکی سپی جلی هاڵۆوینیان لەبەرکرد و ئاهەنگیان گێڕا
964+
ژوولی عەدنان
جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا و هاوسەرەکەی لە باخچەی کۆشکی سپی جلی هاڵۆوینیان لەبەرکرد و ئاهەنگیان گێڕا
جۆو بایدن و ژنەکەی لە کۆشکی سپی بە شێوەیەکی جیاواز دەرکەوتن، بایدن سەرقاڵی شیرینی بەخشینەوە بوو، خانمی یەکەمی ئەمریکاش جلی پاندای پۆشیبوو.
جۆبایدن لە بۆنەکەدا وتی، “لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ خۆڵ و خاشاکن”.
توانا نەقی، نێردراوی 964 بۆ ئەمریكا دەڵێت، ئەم لێدوانەی بایدن لایەنگرانی ترەمپی تووڕە کردووە و راگەیاندنەکانی ئەمریکاش باس لەوە دەکەن، “وەک ئەوە وایە لەسەر سینییەکی ئاڵتوونی سەرۆکایەتی ئەمریکای پێشکەشی ترەمپ کردووە و بەم قسانە دەنگەکانی هاریس کەم دەکەن”.
تۆڕی 964 رۆژنامە هەواڵ و زانیاری تایبەت لە ئەمریكاوە بۆ وەرگرانی ئامادە دەكات سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمریكا، هەروەها بەرنامەی تایبەتیش پێشكەش دەكات.