لە سلێمانی
سندوقە رەشەکە زیاتر لە 10 هەزار مۆبایلی پاراستووە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە بازاری سلێمانی دوکاندارێک کە بە سندوقە رەشەکە ناسراوە، زیاتر لە 10 هەزار مۆبایلی کۆنەی لە دوکانەکەیدا هەڵگرتووە و سەرجەم مۆبایلەکانیش دەگەڕێنەوە بۆ سەرەتای هاتنی مۆبایل بۆ کوردستان.
جەزا کەریم وەستای چاککردنەوەی مۆبایل و دوکاندار بە 964ـی وت، “زیاتر لە 10 هەزار مۆبایل لە جۆرەکانی نۆکیا و سامسۆنگ و مۆتۆرۆلای کۆن لە دوکانەکەمدا هەیە و زیاتر مۆبایلی کەسە بەتەمەنەکان چاک دەکەمەوە کە مۆبایلی زیرەک بەکارناهێنن”.
باسی لەوەشکرد، هەرچی پارچەی مۆبایلە کۆنەکانە، لای ئەو دەست دەکەوێت و پارچەی مۆبایلە زیرەکەکانی لانییە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری