کەشێکی تەواو پاییزی و دڵگیر

لەگەڵ باران بارین پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە

964+

شۆڕش قادری

باران بارین لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ هەینى 1.11.2024 ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە ئێستاشدا نمە باران لە خانەقین و چەند ناوچەیەکی گەرمیان دەستیپێکردووە.

بۆ سبەی شەممەش 2.11.2024 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی ئیوارەدا رێژەی دابارین لە سنووری سلێمانی کەمێک زیاتر دەبێت و لە شەودا کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاد دەکات و باران بارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، پلەی گەرماش نزیکەی دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 22 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 23 پلەى سیلیزى

دهۆک: 25 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 26 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 23 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 25 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 12 پلەى سیلیزى

سۆران: 21 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 26 پلەى سیلیزى

هۆشداری ژووری ئۆپەراسیۆن و بەڕێوەبردنی قەیران لە بارا...

هۆشداری ژووری ئۆپەراسیۆن و بەڕێوەبردنی قەیران لە بارانی بەلێزمە و دروستبوونی لافاو

لە هەولێر ئامادەكاری بۆ لافاو و باران دەكرێت

لە هەولێر ئامادەكاری بۆ لافاو و باران دەكرێت