هەڤاڵ ئەبوبەكر:

“خۆم بە قەرزاری زانكۆی سلێمانی دەزانم”

+964
دیلان محەمەد

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، خۆی بە قەرزاری زانكۆی سلێمانی دەزانێت و ئاشكراشی دەكات، بڕوانامەكەی بە قەد یەكێك لە منداڵەكانی خۆشدەوێت.

هەڤاڵ ئەبوبەكر لە ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بەشداریی كرد و لەوێ بۆ 964 قسەی كرد، ئاماژەی بەوەدا یەكێك بووە لە خوێندكارە یەكەمەكانی زانكۆی سلێمانی و خەڵاتی پێشكەش كراوە.

هەروەها وتی، “خۆم بە قەرزاری زانكۆی سلێمانی دەزانم”.

پارێزگاری سلێمانی هیوای ئەوە دەخوازێت، دەرچووانی نوێی زانكۆ ئەزموون و توانای خۆیان بخەنەگەڕ و خزمەتی وڵات بكەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگاری سلێمانی: لێکۆڵینەوە لە ئاگرکەوتنەوەکەی هەوا...

پارێزگاری سلێمانی: لێکۆڵینەوە لە ئاگرکەوتنەوەکەی هەواری شار دەکەین