رووبەهەناریشیان کڕیوە
دوو دەستەخوشک سەردانی هەموو فێستیڤاڵەکانی هەناری هەڵەبجەیان کردووە
+964
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی فێستیڤاڵی پایز و هەناری هەڵەبجەیە و خەڵکێکی زۆر سەردانیان کردووە و بازاڕیی دەکەن.
یەکێک لە بەشداربووەکان خانمێکی دنیادیدەیە، کە خۆی و هاوڕێکانی بەکۆمەڵ سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە، قسەی بۆ 964 کرد و وتی، جگە لە رووبەهەنار، بووکێکیشم بۆ کوڕەزاکەم کڕیوە و هەموو ساڵێکیش دێین بۆ فێستیڤاڵەکە.
بەیانی ئەمڕۆ دەیەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە کرایەوە و چاوەڕی دەکرێت زیاتر لە 300 هەزار کەس میوانی هەڵەبجە بن.
پێداچوونەوە :ژوولی عەدنان