له‌ زۆرگه‌زراوى هه‌ولێر

سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر دوو كه‌س تۆماركرا كه‌ كه‌روێشكيان به‌ (تانجى) راوكردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌شی یاسایی ژینگه‌ى هه‌ولێر، سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر دوو كه‌س تۆماركرد كه‌ كه‌روێشكێكى كێوى به‌ (تانجی – تاژى) راوكردووه‌.

رووداوى راوكردنه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ى زورگه‌زراوى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر بووه‌ و سكاڵاكه‌شیان له‌دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌ولێر تۆمار كردووه‌.

دڵشاد حوسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، به‌ 964ـى راگه‌یاند، دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان به‌م راوكردنه‌ نایاساییه‌، به‌شی یاساییان راسپارد و سكاڵایان تۆمار كردووه‌.

وتیشی “سكاڵاكه‌ لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی، لیژنەی تۆمارکردنی داوای مافی گشتی تۆماركراوه‌و رروداوەکەش لە زۆرگه‌زراوى هه‌ولێر روویداوە”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م دوو كه‌سه‌ هەڵسابوون بە راوکردنی (کەروێشکی کێوی) لە رێگای (تانجی)یه‌وە و وێنەى راوكردنه‌كه‌شیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك  بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی راوکردن، بڵاوكردبووه‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌م كاره‌ى ئه‌و دوو كه‌سه‌ ئه‌نجامیان داوه‌، بە سەرپێچی ژینگەیی دادەنرێت پاڵپشت بە رێنمایی رێکخستنی راوکردن ژمارە 1ـێ ساڵى 2023 لە یاسایی ژمارە (8ی ساڵی 2008)ـی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لەهەرێمی کوردستان.

به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ى هه‌ولێر له‌ زۆر حاڵه‌تدا سزاى ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ جگه‌ له‌ به‌ندكردنیان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌مانكات سزاى پێبژاردنیشیان بۆ ده‌كرێت.

ژینگه‌ى هه‌ولێر سێ راوچی له‌ سنوورى چۆمان دایه‌ دادگ...

ژینگه‌ى هه‌ولێر سێ راوچی له‌ سنوورى چۆمان دایه‌ دادگا