هەولێر

دزى دارەمەیتەکە دەستگیرکرا

964+

وریا فەتاح

ئەو تۆمەتبارەى دەرگاى تەوالێت و دارەمەیتى مزگەوتى شێخ سەعیدى نوورسى هەولێرى دزى، دەستگیرکرا.

پۆلیسى هەولێر بڵاوى کردەوە، ئەو تۆمەتبارەی دەستگیر کرد، کە هەڵسابوو بە ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر، کە چەندین دەرگا و دارەبازی مزگەوتەکەی دزیبوو.

وەک ئەوەى پۆلیس باسى دەکات، تۆمەتبار دانى بە تاوانەکەیدا ناوە و لێکۆڵینەوەى لەگەڵى دەستى پێکردووە چەندین دزى دیکەى ئەنجامداوە.

پێشتر 964 بڵاوى کردبووەوە، کە تۆمەتبار 5 دەرگاى توالێتى مزگەوتەکە و دارەمەیتى مزگەوتەکەى دزى بوو.

هەر دەرگاى تەوالێت و دارەمەیتى مزگەوت مابوو، ئەویشیان ...

هەر دەرگاى تەوالێت و دارەمەیتى مزگەوت مابوو، ئەویشیان دزى