"ئاسانکاری کارگێڕییە"
نێچیرڤان بارزانی هێنانە کایەی سێ ناحیەی پەسەند کرد
964+
ئەحمەد مستەفا
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فه‌رمانى هێنانه‌كايه‌ى ناحییەکانی، “شاريا، مسێريك و ته‌ناهى” له سنوورى پارێزگاى دهۆك پەسەند کرد.
له فه‌رمانە هه‌رێميەکەدا كه چوارشه‌ممه 30.10.2024 ده‌رچووه ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە.
فه‌رمانه‌کەى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پاڵپشت به ياساى سه‌رۆكايه‌تى و له‌به‌ر رۆشناييى نووسراوێكى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، به‌پێى ياساى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رچووه و له رۆژى واژۆكردنييه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هێنانه‌كايه‌ى ئه‌و سێ ناحيه تازه‌يه له سنوورى پارێزگاى دهۆك، ده‌بێته هۆى فراوانكردن و بره‌ودانى زياتر به خزمه‌تگوزاريى گشتى و پێشكه‌شكردنى ئاسانكاريى زياترى كارگێڕى بۆ هاوڵاتيانى ئه‌و سێ ناوچه‌يه.