چەترەکانتان حازر بکەن
سبەی لە سلێمانی و گەرمیان باران دەبارێت
+964
ژێوار خدر
ئەمڕۆ جەوەکەی دەگۆڕێت و ئاسمان لە پەڵەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، بەڵام پلەکانی گەرما جیاوازییەکی ئەوتۆی نابێت لەگەڵ دوێنێ و لە سلێمانی و گەرمیانیش سبەی ئێوارە نمە باران دەبارێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشوهەوای پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پلەکانی گەرما بۆ ئەم دوو رۆژە نزیکن لەیەکەوە و بۆ ئەمڕۆ ئاسمان لە پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
دەشڵێت بەیانی پێنجشەممە، لەدواى نیوەڕۆ و ئێوارە لە پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان ئەگەرى کەمێک نمە باران دەبێت لە هەندێ کاتدا.
بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ساردترین ناوچەی کوردستان بە 14 پلە حاجی ئۆمەرانە و گەرمترین ناوچەش بە 27 پلە گەرمیانە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 26
سلێمانی : 25
دهۆک : 26
کەرکوک : 26
هەڵەبجە : 25
حاجی ئۆمەران : 14
سۆران : 23
گەرمیان: 27