"رێژەی بەشداریکردن 72.06 بووە"

کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە

964+

شۆڕش قادری

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی فەرمی و کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەڵبژاردنێکی نموونەیی بوو.

نەبەرد عومەر بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “وردەکارییەکانی دەنگدانی هەموو پارت و لایەنەکانی کوردستان لە ماڵپەڕی کۆمسیۆن بڵاودەکەینەوە”.

بە پێی ئەو ئەنجامەی کە کۆمسیۆن بڵاویکردووەتەوە ژمارەی کورسی لایەنەکان بەم شێوەیەن:

پارتی دیموکراتی کوردستان: 39 کورسی

یەکێتی نێشتیمانی کوردستان:  23 کورسی

جوڵانەوەی نەوەی نوێ:  15 کورسی

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان:  7 کورسی

رەوتی هەڵوێست:  4 کورسی

کۆمەڵی دادگەری:  3 کورسی

بەرەی گەل:  2 کورسی

بزوتنەوەی گۆڕان:  1 کورسی

هاوپەیمانی کوردستان: 1 کورسی

پێکهاتەکان: 5 کورسی

ماوەی سێ ڕۆژ لەبەردەم لایەنەکانە بۆ ئەوەی تانە لە ئەنجامەکان بدەن و دواتر دەبێت دەستەی دادوەری لە 10 ڕۆژ تانەکان یەکلایی بکاتەوە.

ژمارەی کورسی و دەنگەکانی لایەنەکانی هەرێم لە هەر چوار پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە، بە جیاکراوەیی لە خوارەوە دانراوە:

هەڵبژاردن تەواو.. بەنزیکەی هەموو هێزەکان بردیانەوە

هەڵبژاردن تەواو.. بەنزیکەی هەموو هێزەکان بردیانەوە

سێ لیژنە بۆ سكاڵاكانی هەڵبژاردنی كوردستان پێكهێنران

سێ لیژنە بۆ سكاڵاكانی هەڵبژاردنی كوردستان پێكهێنران