لە دهۆک
ئۆتۆمبێل لە پۆلیسێکی هاتوچۆی دا و گیانی لەدەستدا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە سەر رێگای بازگەی ئالۆکا لە سنووری قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک، ئۆتۆمبێلێک لە پۆلیسێکی هاتوچۆی دا و گیانی لەدەستدا.
ئازاد تەها وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک بە 964ـی وت، “ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 29.10.2024 یەکێک لە کارمەندەکانی پۆلیسی هاتوچۆی قەزای سێمێل لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەی لە سەر رێگای بازگەی ئالوکا، ئۆتۆمبێلێک لێیداوە و بەسەختی بریندار بووە و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراوە” .
ئاماژەی بەوەشکرد، درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک راشیگەیاند، تەرمی ئەو پۆلیسە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
بەپێی ئامارێکی بنکەی تەندروستی 122 لە دهۆک، لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگدا، پێنج کەس لە دهۆک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە شەش کەسیش بریندار بوون.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری