فەرمانی دامەزراندن دەرچوو

مامەڵەی دامەزراندنی وانەبێژان لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی دەستیپێکرد

964+

ژووری هەواڵ

زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی وانەبێژان ئاگاداردەکاتەوە کە دەستبکەن بە ئەنجامدانی مامەڵەکانیان بەمەبەستی دامەزراندن و دەستبەکاربوونیان.

ئەمڕۆ سێشەممە 29.10.2024، زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم وانەبێژانی دامەزراوی زانکۆمان دەکەین پاش ئەوەی ئەمڕۆ فەرمانی زانکۆیی دامەزراندنیان و دەست بەکاربونیان بۆ دەرچوو، دەتوانن دەستبکەن بە ئەنجامدانی مامەڵەکانیان.

وانەبێژەکان لەم بەشانە دادەمەزرێن: کۆلێجی تەکنیکی بەشی کارگیڕی، تەندروستی و پزیشکی، ئەندازیاری و ئینفۆرماتیک و پەیمانگاکانی تەکنیکی سلێمانی، تەکنیکی بەکرەجۆ و زانستی کۆمپیوتەر.

وانەبێژان لە سەرۆکایەتی زانکۆ مامەڵەیان بۆ دەکرێت و کۆلێج و پەیمانگاکانی تر لەو کۆلێج و پەیمانگەیانەی بەرامبەر ناوەکانیان هاتووە مامەڵە دەکەن.

پێویستییەکانی مامەڵەکان بریتیە لە وێنەی ملەوەنی کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و جنسیە و فۆرمی خۆراک و کارتی زانیاری، یان پشتگیری نیشتەجێ بوون و بڕوانامەی رەسەن، فەرمانی کارگێڕی وانەبێژی، خشتەی خەرجی وەرگرتنی وانەبیژی و وێنەی مامەڵە.

پڕکردنەوەی فۆڕم لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک دووبارە دە...

پڕکردنەوەی فۆڕم لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک دووبارە دەکرێتەوە