چەند دەرمانخانەیەک ئێشکگر دەبن
دانیشتووانی چەمچەماڵ ئیدی خەمی دەستکەوتنی دەرمانتان لە نیوەشەودا نەبێت
964+
شۆڕش قادری
بۆ لەمەودوا دانیشتووانی چەمچەماڵ ئیدی خەمی دەستکەوتنی دەرمانیان لە نیوەشەودا نابێت و چەند دەرمانخانەیەک 24 کاتژمێر ئێشکگر دەبن.
شەریف رەحیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، “لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەهەمانگی سەندیکای دەرمانسازان لقی سلێمانی بریاردراوە بەکردنەوەی چەند دەرمانخانەک بەشێوەی ئێشکگری 24 کاتژمێری لە چەمچەماڵ”.
“ئەم بڕیارە لەسەر داخوازی هاوڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان و بۆ خزمەتی دانیشتووانی چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێت”، شەریف رەحیم وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوە بۆ یەکەم جارە کارێکی لەو شێوەیە لە چەمچەماڵ دەکرێت و بڕیارەکەش لەمڕۆ سێشەممەوە 29.10.2024 چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
شەریف رەحیم وتیشی، نزیکەی 14 دەرمانخانە بۆ ئەو ئەرکە راسپێردراون و بەپێی ئەو خشتەیەی خوارەوە ئێشکگر دەبن:
رۆژی شەممە دەرمانخانەکانی ( فیدڕوڵ هێڵس + چەمچەماڵ)
رۆژی یەکشەممە دەرمانخانەکانی (دەریا + مەستورە)
رۆژی دوو شەممە دەرمانخانەکانی (چەرمووی چەمچەماڵ + جەیران + ئەسپرین)
رۆژی سێشەممە دەرمانخانەکانی (بەخشینی چەمچەماڵ + واژە + مانی)
رۆژی چوارشەممە دەرمانخانەی (شفای شار)
رۆژی پێنج شەممە دەرمانخانەی(باوک)
رۆژی هەینی دەرمانخانەکانی(رامان + واژە)