"خزمەتگوزاری و ئیدارەی شەرعی لێ نییە"

“هێشتا شەنگال وەک پێویست ئاوەدان نەکراوەتەوە”

964+

شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

لەگەڵ ئەوەی بەشیک لە ئاوارەکانی شەنگال لە کەمپەکانی کوردستانەوە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان، بەڵام بە قسەی یاریدەدەری میری ئێزیدیان هێشتا قەزاکە خزمەتگوازرییەکی وای نییە کە خەڵکەکە بتوانن بگەڕینەوە و ئاوەدانی بکەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 29.10.2024، لە دیداری مێری کە لە هەولێر سازکرابوو، هەریەکە لە میری ئێزیدییان و بــەڕێوەبــەری گـشتیی كاروباری ئێزدییەكان وەلامی پرسیارەکانی پەیامنێری 964یان دایەوە سەبارەت بە رەوشی شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارە ئێزیدییەکان بۆ قەزاکە.

فەرەج خەلیل، یاریدەدەری میری ئیزدیان بە 964ـی وت، لەگەڵ ئەوەی زۆر خانەوادە گەڕاونەتەوە، بەڵام هێشتا شەنگال وەک پێویست ئاوەدان نەکراوەتەوە و خزمەتگوزاری پێویستی نیە، خەڵک ناتوانن بێ خزمەتگوزارییەکانی وەکو ئاو و کارەبا بژیت.

لەلایەکی دیکەوە، سعــود مــستــۆ نــەجــم بــەڕێوەبــەری گـشتیی كاروباری ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف بۆ 964 قسەی کرد و رایگەیاند، نەبوونی ئیدارەیەکی شەرعی بێهیوایی دروستکردووە و بووەتە کێشە لەبەردەم ئاوەدان کردنەوەی شەنگال.

وتیشی، ئومێدی گەڕانەوەی خەڵکی شەنگال بەندە بەو رێککەوتنەی کە لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغدادا هەیە، لەوانەیە سەرۆک وەزیران نیەتی هەبێ لە جێبەجێکردنی، بەڵام هێزەکانی دەرەوەی حكومەتی عێراق رێگەنادەن شنگال ئاوەدان بكرێتەوە.

روونیشیکردەوە، نەبوونی ئیدارەیەكی شەرعی لە شەنگال  بێ هیوایی لەبەردەم پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە دروست کردووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

زیاتر لە 130 خێزانی ئاوارە گەڕانەوە شەنگال

زیاتر لە 130 خێزانی ئاوارە گەڕانەوە شەنگال