"لە هێرشەی ئێران بەشدار نەبووین"

باڵیۆزی ئەمریکا: دەمانەوێت بەرگرییەکی بەهێز بۆ عێراق دروست بکەین

964+
ئەحمەد مستەفا

لە دووەم پانێڵی دیداری مێری، کە رۆژنامەوان هیوا عوسمان پرسیارەکانی ئاڕاستەی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد، ئاشکرایکرد، ئەمریکا دەیەوێت بەرگرییەکی بەهێز بۆ عێراق دروست بکات، رەتیشی کردەوە ئەوان بەشداری هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران-یان کردبێت.

ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 29.10.2024، لە دیدارەکە دەربارەی رۆڵی ئەمریکا لە عێراق، باسی لەوەکرد، گۆڕینی ئەرک و ئامادەیی ئەمریکا لە عێراق لە سەربازییەوە بۆ پەیوەندی دوو قۆڵی، خواستی حکومەتی عێراقە و ئەوانیش مامەڵە لەگەڵ حکومەت دەکەن، نەک فشارە ناوخۆییەکان.

ئەو داوایکرد، هێزە چەکدارەکان، ملکەچی فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بن، هەروەک باسی کرد، ئەمریکا دەیانەوێت سیستمی بەرگری بەهێز بۆ عێراق دروست بکات و ئەوەش خواستی حکومەتی عێراقی لەسەرە، لە زەمینیش، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە بەدوای پاشماوەکانی داعش بچن، ئێمە دەمانەوێت ئەوان ئەو توانایەیان هەبێت.

هیوا عوسمان پرسیاری ئەوەی لە ئەلینا کرد، کە دوو جار کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی بۆ سەر هەولێر ئەنجامداوە کە نزیک بووە لە باڵەخانە نوێیەکەی کونسوڵخانەی ئەمریکا کە هێشتا کارەکانی تەواو نەکراوە، ئەلینا وتی، باڵەخانەیەکی زۆر جوان بۆ باڵیۆزخانەکەیان دروستکراوە و نیشانەی بەهێزی پوەندی ئەمریکایە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لە بارەی هێرشەکانی ئێران باڵیۆز وتی، هەر کەسێک هێرش بکاتە سەرمان بە توندی وەڵامی دەدەینەوە.

لە بارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانم کە پێشتر سەرۆک ئەرکانی سوپای پاسداران ئاشکرای کردبوو لە ئاسمانی عێراقەوە کراون، باڵیۆز رەتی کردەوە ئەوان هیچ بەشدارییەکیان هەبووبێ و وتی، ئەوان ئاسمانی عێراقیان کۆنتڕۆڵ نەکردووە و وڵاتەکە خاوەن سەروەری خۆیەتی، بگرە بەرژەوەندیی هاوبەشمان لەگەڵ عێراقدا هەیە.

ئەمریکا و عێراق گفتوگۆیەکی هاوبەشی ئەمنی بەڕێوەدەبەن

ئەمریکا و عێراق گفتوگۆیەکی هاوبەشی ئەمنی بەڕێوەدەبەن

"ئیسرائیل ئێرانی ئاگادار كردبووەوە هێرشی دەكاتەسەر"

تاچەند هێرشەکەی ئیسرائیل کاریگەری لەسەر ئاڵوگۆڕی بازر...

تاچەند هێرشەکەی ئیسرائیل کاریگەری لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێم و ئێران هەبووە؟

ئەمریکای زەبەلاح با ئاسانی بەڕێوە ناچێت و زۆر نهێنی لە ...

ئەمریکای زەبەلاح با ئاسانی بەڕێوە ناچێت و زۆر نهێنی لە سیستمەکەیدا هەیە