جەوەكە خۆشە

كەشوهەوا… ئەمڕۆ لە دوێنێ گەرمترە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و بە پێی داتاكان دەردەكەوێت، ئەمڕۆ لە دوێنێ یەك دوو پلە گەرمترە.

بە پێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ سێشەممە 29.10.2024 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و خێراییەكەی لە نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر دەبێت لە یەك كاتژمێردا.

هەروەها ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت و مەوداى بینینیش لە نێوان (8 بۆ 10) کیلۆمەتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ، پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 26

سلێمانی:25

دهۆک: 24

کەرکوک: 27

هەڵەبجە: 26

زاخۆ:  26

حاجی ئۆمەران: 13

سۆران: 24

گەرمیان: 28

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ جێگیرە

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ جێگیرە