دووانیان ئازاد کران

لە سلێمانی حەوت سزادراو بەر بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێم کەوتن

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

لە چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی، دوو ژن بەر بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێم کەوتن و ئازاد کران، لە چاکسازی گەورانی سلێمانیش پێنج سزادراو ئازاد دەکرێن.

لێبوردنێکی تایبەتی بۆ ژمارەیەک لە حوکمدراوان دەرچوو

لێبوردنێکی تایبەتی بۆ ژمارەیەک لە حوکمدراوان دەرچوو

فوئاد جەزا بەڕێوەبەری چاكسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ دووشەممە 28.10.2024 دوو سزادراوی ژن لە چاكسازییەكەمان بەر لێبوردنی تایبەتی سەرۆكی هەرێم كەوتن و ئازاد كران”.

“هەردوو ژنەکە ماوەی سزاكەیان تەواو نەكردووە و بەهۆی نەخۆشی و تەمەن و پەككەوتووییەوە لە بڕیارەكە سوودمەند بوون”، فوئاد جەزا وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەكێك لە سزادراوەكان بەناوی (م.ا.ش) تەمەنی 74 ساڵە و 19 ساڵی سزاكەی تەواو كردووە، ئەوەی دیكەشیان بەناوی (م.ح.ر) تەمەنی 40 ساڵە و نەخۆشی شێرپەنجەی كۆڵۆنی هەبوو، لەماوەی سزاكەیدا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە و شەش ساڵی لە سزاكەی تەواو كردووە.

لە چاكسازی گەورانی سلێمانیش، شوان بورهان لێپرسراوی هۆبەی یاسایی چاكسازییەكە بە 964ـی وت، “پێنج سزادراو بەر بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێم کەوتوون، بەڵام هەندێك رێكاری كارگێڕیان ماوە و چاوەڕێی نوسراوەكەیانین لە سەرۆكایەتی هەرێمەوە کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەدەستمان بگات و ئازاد بکرێن”.

چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی، نزیكەی 150 سزادراوی تێدایە، بە هەرسێ بەشی ژنان، منداڵان و نەوجەوانان.

رۆژی  یەکشەممە 13.10.2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بڕیاری لێبوردنی دەرکرد بۆ ژمارەیەک لە حوکمدراوانی چاکسازییەکانی هەرێم کە زۆربەی ماوەی سزاکەیان تێپەڕاندووە و رەوشی تەندروستیان ناجێگیرە، بڕیارەکەش 17 سزادراو لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە چاکسازیی گەورانی هەولێر هەزار و 935 کەس راگیراون

لە چاکسازیی گەورانی هەولێر هەزار و 935 کەس راگیراون

لەکۆی 32 سزادراوی چاکسازییەکان 15ـیان لە تاقیکردنەوەکان...

لەکۆی 32 سزادراوی چاکسازییەکان 15ـیان لە تاقیکردنەوەکان دەرچوون