964 لە ئەمریكایە

 ئێستا…دیموكراتەكان دەرگای هۆڵی بانگەشەیان لە ترەمپ گرتووە

964+

ژووری هەواڵ

لە كاتێكدا ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا لە نیویۆرك كەمپەینی هەیە، ژمارەیەكی زۆر لە لایەنگرانی پارتی دیموكرانی ئەمریكا، كە ركابەری ترەمپن، لە بەردەم ئەم هۆڵە گردبوونەتەوە، كە ترەمپ قسەی تێدا دەكات و لافیتەی دژی ئەویان بەرزكردووەتەوە.

لایەنگرانی دیموكراتەكان دژی ترەمپن و دەڵێن ئەو كابرایە بە كەڵكی سەرۆكایەتی ئەمریكا نایەت و گۆبەندی بەدواوەیە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 27.10.2024 رۆژێكی تایبەتە لە رۆژانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمریكا و هەردوو بەربژێرەكە كەمپەینی گەورەیان هەیە، ترەمپ لە نیویۆرك و كامالا هاریس لە پێنسلڤانیا دەبن.

نێردراوی 964 لە ئەمریكا توانا نەقی، لە بەردەم هۆڵی كەمپەینی ترەمپ لە نیویۆرك زانیارییەكان دەگەیەنێت.

هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا لە 5.11.2024 بەڕێوەدەچێت و تۆڕی 964 رووماڵێكی تایبەتی بۆ ئەم رووداوە گرنگە هەیە و نێردراویشی لە ئەمریكایە.

هەڵبژاردنی ئەمریكا نزیكە و ترەمپیش هەرای ناوەتەوە

هەڵبژاردنی ئەمریكا نزیكە و ترەمپیش هەرای ناوەتەوە