ئەمڕۆ دانیشتنی بوو

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەگەیشتە هیچ و زۆربەی دەنگدانەكانی دواخست

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدانی لەسەر زۆربەی بڕگەكانی بەرنامەی كاری ئەمڕۆی دواخست و دانیشتنەكەی بێ ئەنجام بوو.

ئەمڕۆ یەكشەممە 27.10.2024 دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، كە دانیشتنەكە لە كاتی دیاریكراوی خۆیشیدا دواكەوت.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بارەی دانیشتنەكە راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، كە كۆپییەكی دەست 964 كەوتووە و تێیدا ئاماژە بەوە كراوە، ئەنجومەنەكە دەنگدانی لەسەر زۆربەی بڕگەكانی كارنامەی ئەمڕۆی دواخست، لەوانە یاسای گەڕاندنەوەی زەوی و موڵكی ئەوانەی یاساكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی (حزبی بەعسی هەڵوەشاوە) دەیانگرێتەوە، هەمواری یاسای باری كەسی، لێبوردنی گشتی، پڕۆژەی خزمەت و خانەنشینی چەكدارانی حەشدی شەعبی.

پەرلەمانی عێراق دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە

پەرلەمانی عێراق دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە