کارەکەیان دژ بە سزای سێدارەیە

120 چالاکوان وەک کۆدەنگی بۆ زیندانییەک مان لە خواردن دەگرن

964+
ئەحمەد مستەفا

لە رۆژهەڵاتی کوردستان 120 چالاکوان کە ناوی خۆیان یاداشت کردووە، کۆدەنگییان هەیە، “بۆ رێزلێنان لە مانگرتنی وریشە مورادی، ژنە چالاکوانی زیندانی کراو” لە رۆژی پێنجشەممەوە مان لە خواردن بگرن.

وریشە مورادیی ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادیی رۆژهەڵاتی کوردستانە، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانان دەڵێن، دژ سزای سێدارە کە لە ئێران جێبەجێ دەکرێت، ماوەی 18 رۆژە لە زیندانی ئەوینی تاران، مانگرتنی لە خواردن راگەیاندووە، دەشڵێن، “مانگرتنەکەی بە شێوەی بێ سنوورە”.

ئەو 120 چالاکوانە زۆرینەیان ژنن باس لەوە دەکەن، “وێڕای داواکاری بۆ کۆتایی هێنان بە مانگرتنی وریشە مورادی لە خواردن، دەڵێین، ئێمەش بە مەبەستی رێزلێنان لە تێکۆشان و بەرخۆدانی وریشە وەک هێمایەک لە هاودەنگی و پشتیوانی مان لە خواردن دەگرین”.

ئەو چالاکوانانە، دەڵێن، “سزای نا مرۆڤانەی لەسێدارەدان تەنیا لە رێگەی هاودەنگی، ناڕەزایەتیی گشتی کۆمەڵگە دەتوانێت رابگیردرێت، ئێمە كە باوەڕمان بە دادپەروەری، ئازادی و مافی مرۆڤە هەیە، لە پاڵ وریشەدا راوەستاوین، هەنگاوەكەی وریشە مورادی بە یەکێک لە هەنگاوە گرنگەکانی بەرخۆدانی مەدەنی دەزانین”.

وریشە مورادی ناسراو بە جوانا سنە، چالاکوانی مافی ژنان و ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ئازادیی رۆژهەڵاتی کوردستان “کژار”، لە 1ـی ئابی 2023 دوای دەستبەسەرکردنی لە نزیک شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، گوازرایەوە بۆ زیندانی ئەوین لە تاران و تائێستا دووجار دانیشتن لە بارەی کەیسەکەی دواخراوە، کە تۆمەتی چالاکی سیاسی لەسەرە.

دەقی تەواوی بەیاننامەکەی چالاکوانانی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان:-

بەیاننامەی زیاتر لە سەد چالاکی مەدەنی بۆ پشتیوانی لە وریشە مورادی و داواکاری بۆ کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەی بۆ درێژەی خەباتی مەدەنی و مافخوازانە.
دوو هەفتە بەسەر مانگرتن لە خواردنی وریشە مورادیدا تێپەڕی. دوو هەفتەیە کە ناوبراو بەوپەڕی جەسارەت و بوێرییەوە بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە سزای ستەمکارانەی لەسێدارەدان کە بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکدا سەپێنراوە، بە مانگرتنی خۆی هاواری بەرز کردووەتەوە.
لەم ساتە هەستیار و گرینگانەدا ئێمە وەک بەشێک لە کۆمەڵگایەک کە باوەڕمان بە دادپەروەری و ئازادی و مافی مرۆڤ هەیە، لەگەڵ وریشە مورادی وەستاوین. وریشە هێمای بەرخۆدانی مەدەنییە، کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ناڕەزایەتیی خۆی بەرامبەر بە ستەم و نایەکسانی و سزای نادادپەروەرانە و بەردەوام ڕوو لە زیادبوونی لەسێدارەدان نیشان داوە.
مانگرتی ناوبراو تەنها هێمای ئیرادەیەکی پۆڵایین دژی ستەم نییە، بەڵکوو دەنگێکە کە هاواری حەقیقەت و بەرخۆدان دەگەیەنێتە گوێی جیهان. ئێمە بە قووڵی تێدەگەین کە بە چ بارودۆخێکی سەخت و دژواردا تێپەڕیوە و چ بڕیارێکی مەترسیدار و پڕتێچووی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەم نادادپەروەرییە هەڵبژاردووە.

سەرەڕای ئەوەش، ئەمڕۆ وەک هاوەڵانی ناوبراو لەم ڕێبازەدا، داواکارین کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت. خەباتی ئەو نەک هەر لە مانگرتنی ئێستادا، بەڵکوو لە هەموو ئەو چالاکی و هەوڵانەی تا ئێستا داویەتی دیارە. ناوبراو ئەو کەسایەتییەیە کە کۆمەڵگای ئێمە بۆ درێژەدان بە خەباتی مەدەنی پێویستی پێیەتی، ناوبراو نوێنەری هەموو ئەو کەسانەیە کە ئاواتی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دادپەروەرانەیان له دڵدایه.
ئێمە بە هیچ شێوەیەک مەبەستمان نییە گرنگی و مانای ئەم بەرخۆدانه پشتگوێ بخەین؛ ئێمە کردەوەی ناوبراو بە یەکێک لە هەنگاوە گرنگەکانی ڕێبازی بەرخۆدانی مەدەنی دەزانین و بەرخودانی مەدەنی پێویستی بە هێز، توانا و بەردەوامی هەیە، چونکە ئەم خەباتە، خەباتێکی دوورودرێژ و پڕ لە ئاستەنگە.
داوا لە ناوبراو دەکەین بە کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەی دەرفەت بە ئێمە و ئەوانی دیکە بدات کە لەگەڵیدا بۆ کەڵکوەرگرتن کە توانا و هێزی خۆمان، درێژە بە خەبات بۆ ئازادی و دادپەروەری بدەین.
نابێت هیچ شتێک لە ژیانی مرۆڤ بەنرختر بێت و پێویستمان بەوەیە کە نەک تەنها لەم ساتەدا، بەڵکوو بە درێژایی ڕەوتی بەرخۆدانەکە بوونی هەبێت.
هەر لەو پێوەندییەدا ئێمە، کۆمەڵێک چالاکوان هاوتەریب لەگەڵ هەموو هێزە ئازادیخوازەکان، بڕیارمان داوە ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەر، بە مەبەستی پاراستنی هەوڵەکان و خۆڕاگرییە بوێرانەکەی وریشە و وەک هێمایەک لە هاودەنگی و پاڵپشتی، مان لە خواردن بگرین . هەرچەندە ئەم کارە سەمبولیکە و بە بەراورد لەگەڵ بزووتنەوە ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکان بچووکە، بەڵام هەنگاوێکی مانادار بۆ پشتیوانیکردن لە ناوبراو و بزووتنەوە مەدەنییە بەرفراوانەکانە. ئەم هەوڵه هاوسۆزیی ئێمە لەگەڵ وریشە و هەموو ئەو کەسانە نیشان دەدات کە هەوڵی دادپەروەری و ئازادی دەدەن. سەرەڕای ئەوەش داواکارین دوای ئەم ڕۆژە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت، چونکە بزووتنەوە مەدەنی و ناڕەزایەتییەکان ڕێگایەکی سەخت و دوورودرێژیان هەیە و پێویستمان بە بەردەوامیی ئامادەبوونی چالاکوانان هەیە بۆ ئەوەی بەو ڕێچکە ئاڵۆزەدا بڕۆن. ئێمە بە تەواوی هاوسۆزین لەگەڵ مانگرتن و ناڕەزایەتیی وریشه لە دژی لەسێدارەدان و پێمان وایە ئەو جۆرە حوکمە نامرۆڤانەیە کە بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە ژیانی مرۆڤەکان دەخاتە مەترسییەوە، تەنیا بە هاوپشتی و ناڕەزایەتیی بەکۆمەڵ و بزووتنەوەی مەدەنی دەتوانرێت بوەستێنرێت. پێویستە هەر یەکێک لە ئێمە دەنگی ئەم ناڕەزایەتییە بین و دەست لە هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ نەهێنین.

ناوەکان:

محەممەدکەریم ئاسایش، فەخرەدین ئامێدیان، مەعسوومه ئیبراهیمی، تەیب ئەحمەدی، دلێر ئەسکەندەری، شەهریار ئۆسکوویی، نازی ئۆسکوویی، موژگان ئەسڵانی، زارا ئەمجەدیان، سروه ئەمجەدی، پەرەستوو ئەڵڵایاری، هەستی ئەمیری، فەریبا باباخانی، شیوا بەسیری سوهراب بەهرامی، تەکتم بەهرامی، سوهەیلا بەهرامی، سیما بێورانی شەریفه پاشایی، لەیلا پاشایی، سروه پوورمحەممەدی، سۆما پوور محەممەدی، سارا پوورنیک، سوهراب جەلالی، سیمین چایچی، فیردەوس حاتەمی، نەسرین حسەینزاده، ئارەزوو حسەینی، ڕۆئیا حیشمەتی، فەریده حەمیدی، مەهین خاتوونی، قانع خاتری، سورەییا خدری، خولیل دوورگیر، خەبات دێهدار، فەرزانه ڕاجیم، سووسەن ڕازانی، ژیلا ڕەحیمی، ژاڵه ڕوستەمی، سپیده ڕەشنۆ، شەهرزاد ڕەزایی، عەلیڕەزا ڕەزایی، مریەم ڕەزایی، ڕووناک زەمانی، کاوه زاهیدی، بژوێن زەندی، فەرەح زەندی، بەهار زەنگیبەند، کامران ساختمانگەر، باران ساعیدی پەیمان سالم ویشکایی، فەوزیه ستاری، ڕامیار سەرسێفی، چنوور سەعیدی، لادەن سەعیدی، شیرین سەلیمی، کولسووم سەیدئیبراهیمی، شادی شاڵاوی، محەممەد شەعایی، فەتانه سادقی، فەریده سادقی، سۆما سەفاری، مریەم تالبی، مریەم تێهرانی، ڕەزا تەهماسبی، شۆڕش تەهماسبی، لەیلا عەباسی، فەتانه عەبدولحسەینی، زیبا عەزیمخانی، ئایدا عەموویی، لەیلا عەنایەتزاده، جەمشید غوڵامی، پەرەستوو فەجر شێخولئیسلامی، سیمین فرووهەر، دینا قاڵیباف، پەرەستوو قوربانی، چیاکۆ قوربه، شەمسی قوربه‌یی، گوڵباخ کاکەخانی، مێلیکا کاوەندی، موژگان کاووسی، سەعادەت کوردپوور، شیرین کەریمی، مەەجید کریمی، عەتیه گوڵچینی، شەرافەت لوتفی، سابیر لوتفی، ژینا مودەڕیس گورجی، ئارینا مودەڕیس گورجی، فایزه مودەڕیس گورجی، هۆنیا مودەڕیس گورجی، مەرزیه مورادوەیسی، سەعدیه مورادی، شادی مورادی، شەقایەق مورادی، مەرزیه مورادیان، شەیدا مەردۆخی، نەفیسه محەممەدزاده، واران محەممەدنژاد، ویدا محەممەدنژاد، چنوور محەممەدی، زارا محەممەدی، مونیر محەممەدی، نیشتمان محەممەدی، نووشین محەممەدی، سروه مەجیدی، سوگوڵ مشکین قەڵەم، سەیران مینبەری، مریەم مینبەری، نادیه مینبەری، فاتمه مەهدەوی، شوکروڵڵا ناسیحی، سەعید نادری، هێرش ناوگەرانزادە، شری نەجەفی، سورەییا نوور، نەفیسەل نووری، ژیلا یووسفی، شیلان یووسفی.