"كلیكی ئابووریی كوردستان لە دەست ئەمریكایە"

نرخی دۆلار دابەزی و پێشبینیی دەكرێت زیاتر دابەزێت

+964

شۆڕش هەرکی – هەولێر

بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو، نرخی دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی كوردستان و هەولێر بە تایبەتی، هەزار و 500 دینار دابەزیوە، شارەزایەكی بازاڕی دراویش لە هەولێر دەڵێت، “كلیكی ئابووریی كوردستان لە دەست ئەمریكایە”

كامێرای 964 چووە بازاڕی دۆلاری هەولێر و ئەم ئێوارەیە نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوەبینی.

کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دۆلاری هەولێر بە 964ی وت، هەموو پێشبینییەکان بۆ ئەوەن 100 دۆلار بۆ کەمتر لە 149 هەزار دینار دابەزێت، مقۆمقۆیەک هەبوو، کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتی ئێران، نرخی دینار زیاتر دابەزێنێت، بەڵام وا دەرنەچوو.
وتیشی، “ئەگەر باردۆخەکە سەقامگیر بێت، نرخی دینار زیاتر بەرزدەبێتەوە، هەتا 149هەزاریش بەرزبێت، کردنەوەی دەروازەی تایبەت بە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی، هیچ کاریگەرییەكی لەسەر بەرزی و نزمیی دۆلار نابێت لە بازاڕدا”.

“رووداوەكانی ناوچەكە و شەڕی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی، كاریگەریی بەسەر نرخی دۆلار و دینار هەیە، بەڵام بە گشتی كلیكی ئابووریی كوردستان لە دەست ئەمریكایە”، ئەمە قسەی كەیفی خۆشناوە.

لە لایەكی دیكەوە د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بە964ی وت، لە ئەمڕۆوە گەشتیارانی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەتوانن بە نرخی فەرمیی بانك، واتە بە 132 هەزار دینار 100 دۆلار بکڕن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر دۆلار بە نرخی فەرمی ...

لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران دەدرێت