چووی بۆ داقوق دەیان بینی

لە بەردەم وشترەکان شیرەکەی دەفرۆشن و دەڵێن شیفایە

964+

سیروان خورشید

لەسەر رێگەی داقوق بۆ دوزخورماتوو، خێزانێک لە بەردەم وشترەکان شیری ئاژەڵەکە دەفرۆشن و پێیان وایە بەم کارە، سەرنجی گەشتیار و رێبوارانی رێگاکە رادەکێشن، ئەوە جگە لەوەی هەندێک وەک پێویستی عەوداڵی دەستخستنی شیرەکەن.

نرخی یەک لیتر لە شیرەکە لە 10 هەزار دینار کەمتر نییە و نرخی وشترەکانیش بە گوێرەی کێشەکەی لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات.

ئەم وشترانە لە باوک و باپیرانیانەوە بۆ خێزانەکەی موهەند فدهێر ماوەتەوە، رۆژانە دەیان بەن و لەسەر رێگەی داقوق بۆ دوزخورماتو شیرەکەیان دەفرۆشن، موهەند بە 964ی وت، شیری ئەم وشترانە چارەسەرن بۆ ژمارەیەک لە نەخۆشییەکان، لەوانە بۆ نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و شەکرە و ھاوشێوەکانی.

خوای گەورە رسق و رۆزی ئێمەی لەنێو ئەم ئاژەڵانە دیاری کردووە، کە خێر و شیفای تێدایە، لە گۆشت و بەز و شیرەکەی، باسی لەوەشکرد، ئەوان بە ئەسڵ خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینن و لە ئێستادا لە نزیک داقوق دادەنیشن، گەشتیار لە ناوچەکانی بەغدا، نەجەف، کەربەلا و پارێزگاکانەوە سەردانیان دەکەن، تەنانەت لەھەولێر و سلێمانیشەوە دەچن و شیرییان لەلا دەکڕن، یان وێنە لەگەڵ وشترەکان دەگرن.

جیاواز لەسەر رێگاکە، زۆرجار خەڵک لە رێگەی تەلەفۆنەوە شیریان لێ دەکڕن و موهەند وتی، نرخەکەشمان جێگیرکردووە و لیتری بە 10 هەزار دینارە، تا بتوانین هاوکاری خەڵکی دەکەین، ھەندێ جاریش بۆ بۆنە و ئاھەنگەکان خەڵک دێن وشتر دەکڕن، ئەویش نرخەکەی لە پێنج ملیۆن دینارەوە بە گوێرەی کێشەکەی دەستپێدەکات.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

تەمەنی 86 ساڵە و بە پایسكل بۆ جوانكردنی باخچەكان دەگەڕێ...

تەمەنی 86 ساڵە و بە پایسكل بۆ جوانكردنی باخچەكان دەگەڕێت